مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی عیراق دەوام نەبووە بەڵام پێش دوو کاتژمێر بەرلە تەواوبوونی دەوام لە هەرێم (951) ملیار دیناری ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم لەو کاتەدا کۆبوونەوەی هەبووە لەسەر (تەعلیماتی ئیفادکردنی بەرپرسان) و نەچووە پارەکە وەرگرێت.
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست رایگەیاند “بەهۆی وەرنەگرتنی پارەی مووچە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە مووچەی فەرمانبەرانی بۆ (سێ رۆژ ) دواخست
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەسەڵاتی هەرێم کار بۆ ئەوە دەکات مووچە زیاتر دوابخات، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو مووچەمانگەکانی داهاتوو دوابخات و 120 ملیارەکە لە یەک مانگدا نەدات تاوەکو بەشێکی بۆ خۆی بمێنێتەوە”.
ب ح