مهودا میدیا-
جۆن پێرکینز، نووسەر و توێژەری سیاسیی ئەمهریکی، پێیوایە جەنگ لەگەڵ ئێران هەڵەیەکی ستراتیژیی گەورەیە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە، کە رەنگە کاریگەرییەکی قورس لەسەر داهاتووی سیاسیی ئەو دابنێت و بۆ هەتاهەتایە لە سیاسەت دووری بخاتەوە.
پێرکینز ئاماژەی بەوە کردووە “واشنتن لە ماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا بە باشی دەزانی کە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز چەندە کاریگەری لەسەر گواستنەوەی نەوتی جیهان و ئابووریی نێودەوڵەتیی هەیە”.
بە بۆچوونی ئەم نووسەرە، پشتگوێخستنی توانای ئێران بۆ بەکارهێنانی شوێنی جوگرافیی خۆی، یەکێکە لە هەڵە سەرەکییەکانی حکومەتی ترهمپ، چونکە بەشێکی گرنگی نەوتی جیهان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەگوازرێتەوە.
پێرکینز پێیوایە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا لە “ڤەنزوێلا” ڕەنگە وای لە ترهمپ کردبێت کە متمانەیەکی زۆری بەخۆی بۆ پەیدا کردبێت و وا بیربکاتەوە کە دەتوانێت هەمان شێواز لە ئێرانیش دووبارە بکاتەوە، بەڵام جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە.
ع