مەودا میدیا-
کۆمپانیای دانەغاز سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە دوای هێرشە درۆنییەکەی هەفتەی رابردوو ئاشکرایکرد لەئێستادا ناتوانن هیچ بڕە غازێک بەرهەمبهێنن.
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند “كێڵگەی كۆرمۆر زیانێكی گەورەی بەركەوتووە و لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غاز بەتەواوی راگیراوە و ناتوانرێت هیچ غازێك بەرهەم بهێنرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەن كە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و خۆیان لە روووماڵكردنی نابەرپرسانە، پێشبینی و لێكدانەوەی بێبنەما بەدووربگرن كە دەبێتەهۆی شێواندنی زانیارییەكان لای هاوڵاتییان”.
کێڵگەی غازی كۆرمۆر دەکەوێتە سنووری چەمچەماڵ، سەرچاوەی سەرەكیی دابینكردنی سووتەمەنییە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەڵام هەفتەی رابردوو بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دروستبوو.
ب ح