شاندێکی هەرێم بۆ پرسی بودجە سەردانی بەغدا دەکەن

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ نووسینەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2027، سەردانی بەغدا دەکەن.

شاندەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، راوێژکاری وەزارەتی دارایی، و چەند کەسێکی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری پڕۆژەیاسای بودجە پێکهاتوون.

سبەینێ کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەستپێدەکات، پرسی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست کە ژمارەیان 86 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرە لەگەڵ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی کە لە ساڵی 2015ەوە لە هەرێم راگیراوە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن.

شاندەکە جەخت لەسەر هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق دەکاتەوە.

پرسی دامەزراندنی دەرچووانی یەکەمەکان کە ژمارەیان 16 هەزار دەرچووە، یەکێکی تر دەبێت لەو بابەتە گرنگانەی کە لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان