مه‌ودا میدیا-
دانیشتوانی زیاتر لە 40 گوندی دۆڵی شاورێ سەربە ناحییەی سەرکەپکانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڕیاریاندا پرۆژه‌ى رووناكى ره‌تبكه‌نه‌وه به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌ى.
دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كارمه‌نده‌كانى كاره‌با، پرۆژه‌ى رووناكییان بۆ ببه‌ستن و داوایانكردووه كارمه‌نده‌كان له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و پرۆژه‌ى رووناكییان بۆ نه‌به‌ستن.
ئه‌و هاوڵاتییانه فه‌رمانگه‌ى كاره‌با و ئیداره‌ى سنوره‌كه و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به به‌ستنى كاره‌باى رووناكى ناده‌ن.
ره‌حمان حه‌مه‌سه‌عید، شاره‌زاى بوارى وزه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پرۆژه‌ى رووناكى به‌و جۆره‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت دۆخێكى خراپ به‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌هێنێت له رووى ئابوورى، چونكه بووه‌ته زیانى گه‌وره بۆ خه‌ڵك، پێویسته پێداچوونه‌وه به‌و شێوازى سه‌رفكردنه بهێنرێت و هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه پێشتر به خه‌ڵكیان راگه‌یاند، 400 وه‌حده‌ى یه‌كه‌م به نرخى 72 دینار‌و 400 وه‌حده‌ى دووه‌م به 108 دینار حساب بكرێت”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌یه‌وه، پرۆژه‌ى رووناكى رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌وه به‌هۆكارى ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى هاوبه‌شه‌كان پاره‌یه‌كى زۆریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ 46 له 300 هه‌زاره‌وه هه‌تا ملیۆنێك دینار و زیاتریش.
ع