مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی دەمپارتی ئاشکرایکرد سێ هەزار و 900 زیندانیی سیاسیی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) له جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە سوودمەند دەبن.
سەرهەت ئەرەن، پەرلەمانتاری دەمپارتی رایگەیاند “بەهۆی سزادانیان بە زیندانیی هەتاهەتایی و تۆمەتبارکردنیان بە کوشتنی هێزەکانی ئاسایش یاساکە 900 زیندانی ناگرێتەوە”.
لای خۆیەوە ئیبراهیم ئاکن، پەرلەمانتاری دەمپارتی رایگەیاند “یاسای چوارچێوە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دۆخی 75 هەزار کەس دەبێت کە بە تۆمەتی بەشدارییان لە چالاکی سیاسیی و سەربازیی پەکەکە بەشداربوون”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو پڕۆژە یاسای بەهێزکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی کە بە پڕۆژە یاسای چوارچێو ناسراوە، لە لایەن لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا و بڕیارە سبەینێ بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
ب ح