مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی سیستمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵای کرێکاران خستەکار و ئاشکرایکرد ئامانج لێی دابینکردنی رێگەیەکی فەرمی و پارێزراوە بۆ گەیاندنی دەنگی کرێکاران و داکۆکیکردن لە مافەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند “ئەم پلاتفۆرمە فەرمییە دروستکراوە بۆ ئەوەی کرێکاران بتوانن سکاڵاکانیان بە شێوەیەکی رێکخراو تۆمار بکەن و بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیستمەکە دابینکردنی (تۆمارکردنی سکاڵا، پاراستنی مافی کرێکاران و زیادکردنی شەفافیەت، خێراکردنی وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها پاراستنی نهێنیی زانیارییەکانی سکاڵاکار) لەخۆدەگرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەم سیستمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی کاری دادپەروەرانە و یاسایی، و یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان پێش ئەوەی گەورە ببن”.
ب ح