به‌شه‌خۆراك ده‌درێته‌وه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

مه‌ودا میدیا-

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ى عیراق بڕیاریداوه‌ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عیراق رایگەیاند “به‌ بڕیارى محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، رەزامەندیی دراوه‌ لەسەر لادانی ئەو بلۆک و رێگرییەی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانەی (بایۆمەتری) کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان هەبوو”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “ئه‌و بڕیارەش وەک ڕێزلێنانێکە بۆ قوربانیدانی ئەو هێزانە لە پاراستنی نیشتمان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریدا”.

ئه‌وه‌شى خراوه‌ته‌ڕوو “ئەم هەنگاوە لەپێناو هاوئاهەنگییە لەگەڵ ئەو رۆڵە نیشتمانییە گەورەیەی کە هێزە ئەمنییەکان بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانیانەوە دەیگێڕن و ئەو ماندووبوونەی لە پێناو خزمەتی هاوڵاتییاندا دەیکێشن”.

رێنمایی دراوە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بە زووترین کات و بەبێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک، بڕیارەکە جێبەجێ بکەن و هێزە ئەمنییەکانیش وەک توێژەکانی دیکە سوودمەند بن لە بەشەخۆراکی مانگانە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان