مهودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشى كۆمارى ئیسلامیی ئێران رایگهیاند، دوژمن دهیهوێت بە هەوڵەکانی، وردە وردە دەسەڵاتی ئیسلامی لاواز بکاتەوە و خەڵک ماندو بکات.
سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند “دوژمن لە مانگی رابردوو چەندین جار بە شێوەی جددی بۆ خەساردان لە گەلی گەورەی ئێران، هەوڵی دا بەڵام شکستی هێنا و هەمان بابەت”.
وتیشى “شەڕی ئێستا زۆر پێچراوتر و ئەستەم تر لە ڕابردوو، ئێمە رووبهڕووى شەڕی تێکەڵ لە بواری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، دەروونی و هزری بووینهتهوه”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەوەی کە لە بەرانبەر دوژمن وەڵام دەداتەوە بەرخۆدانە”.
ع