بنه‌ماڵه‌ى خورشید هه‌ریكى هۆشداریی توند ده‌ده‌ن

مه‌ودا میدیا-

بنه‌ماڵه‌ى خورشید هه‌ركى له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سیان هۆشداریی توند ده‌ده‌نه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچى زووه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌یان ئازاد بكرێت.

برایەکی خورشید هەرکی، کە ناسراوە بە رەشید هەرکی، هۆشداریی ده‌دات و دەڵێت، تا کاتژمێر هەشتی ئەمشەو موڵەت دەدەینە حکومەت، ئەگەر خـورشید و حەیدەر ئازاد نەکرێن، ئەوا هێرشدەکرێتە سەر تەواوی دامودەزگاکانی حکومەت، بە تایبەت پاڵاوگەکانی لاناز و کار.

وتیشی “تا دێت هێزێکی زۆر لە عەشیرەتی هـەرکی روودەکەنە ماڵی خورشید هەرکی”.

له‌ دواى ئەم ئاگادارکردنەوەیە، پـارتی بە چەکی قورس هێزێکی زیاتر دەنێرێت بۆ قەزای خەبات و گردەڕەش، هەروەها ئەگەری رووبەڕووبوونەوە هەیە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان