ئێران: بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم مۆڵەت لە کەس وەرناگرین

مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەیان بە ئاڵۆزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێگای قبوڵ نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ناسەقامگیری ئاسایش لە گەرووی هورمز و کەنداو دەرئەنجامی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلە کە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکەو هیچ دوژمنایەتییەکیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کار لەسەر میکانیزمی نوێ دەکەن سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتی عومان سەبارەت بە گەرووەکە بەردەوامە”.

ئەوەشی خستەڕوو “دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە بەردەوامە و ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێك و دەزانن چۆن وەڵامی هەر هەڵەیەك دەدەنەوە، هەروەها هەرگیز دەستبەرداریی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن و مۆڵەت لە کەس وەرناگرن “.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان