جوانڕۆ محەمەد: گرانی بەنزین چارەسەر نەکرا

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هاتنی وەرزی سەرما و گرانی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بێدەنگی لە چارسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی کراوە.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند “گرانی نرخی بەنزین و سووتەمەنی چارەسەر نەبووە و بێدەنگی لێکراوە و سەپێندراوە (بووە بە ئەمری واقیع )و دابەزینی 50 دینار بۆ لیترێک بەنزین دەبێتە هەواڵی گرنگ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرما لە رێگایە و نرخی نەوتی سپیش لەوپەڕی بەرزیدایە و ئەم حکومەتە هەر بە بابەتیشی نازانێت تاوەکو هەنگاوە چارەسەرکردنی بۆ بنێت یان خەمێک لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بخوات”.

ئەوەشی خستەڕوو “گۆڕانکاریی بەهای دۆلار هەموو کاڵاو پێداویستییەک گران دەکات، لە وڵاتی خاوەن زێڕی رەشا هاتوون دەڵێن با خەڵک سوپاسگوزار بێت بەم دۆخە و بارودۆخی خراپتریش هەیە، کێشەکە لە دروستبوونی قەیرانەکان نییە بەڵکوو قەیرانەکان بەرهەمی ویژدانە کە نە لە سیاسەت و نە لە بازاڕدا نەماوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان