مهودا میدیا-
بەهۆی نادڵنیایی لە سیاسەتی دراوی ئەمهریکا، پێشبینیی بهرزبوونهوهى نرخى زێڕ دهكرێت، ههروهها بانکی ئەمهریکا پێشبینی دەکات زێڕ بگاتە 5 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، ئەمەش پێویستی بە زیادبوونی 21%ی خواستی وەبەرهێنان و پابەندبوون بە سندوقە هاوبەشەکان هەیە.
له لایهكى ترهوه، چین هاوردەی زێڕى زیاد كردوه بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی دراوەکەی لە کاتێکدا بازاڕ چاوەڕوانی کۆبوونەوەی یەدەگی فیدراڵیی دەکات لە مانگی ئەیلولدا.
بەپێی ئامارەکانی بانکی ئەمهریکا ئاڵتوون بۆ هەر ئۆنسەیەک دەگاتە نزیکەی چوار هەزار و 450 دۆلار.
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە کە دابەزینی ئەم دواییەی نرخی زێڕ سەقامگیریی مسۆگەر دەکات لە نێوان زیادبوونی نادڵنیایی لە دەوری ئاراستەی سیاسەتەکانی ئەمهریکا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی یۆرۆ بەرانبەر دۆلار، وەبەرهێنەران چاوەڕوانییەکانیان لەسەر بنەمای سیاسەتی دراوی و دارایی و بەڕێوەبردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن دادەنێن.
جگە لەوەش، ئەو ژمارانەی پشتگیری لە بازاڕی بۆندەکانی گەنجینەی ئەمهریکا و سەربەخۆیی بانکی ناوەندیی دەکەن، رەنگدانەوەی زیادبوونی دەستێوەردان لە نێوان رێژەی سوود و سندوقەکانی حکومەتدایە، زێڕ بە نیشاندەرێکی گرنگ دادەنرێت کاتێک رەنگدانەوەی سیگناڵەکانی سیاسەتی ئابوورییە کە لێکدانەوەیان قورسە.
ئهوهش له كاتێكدایه، ئهمڕۆ پێنجشهممه، نرخى یهك ئۆنسهى ئاڵتوون بۆ 4500 دۆلار بهرزبووهتهوه.
ع