مهودا میدیا-
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی لەوە کردەوە پیتاندن بەشێکی دانەبڕاوە لە پرۆسەی ئەتۆمی و بە هیچ شێوەیەک وازی لێناهێنین.
محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی “پیتاندن بەشێکی دانەبڕاوە لە پرۆسەی ئەتۆمییە و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابین”.
وتیشى “ئەمهریکییەکان خۆیان و سەرۆک کۆماری ئێستا، لە بەڵگەنامەی پەرەپێدانی نیشتمانیی و ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگریی نیشتمانی وڵاتەکەیدا، تەکنەلۆجیای ئەتۆمییان لە پێشینەدا داناوە و هەموو وڵاتان بەپەلە بەرنامە ئەتۆمییەکانیان پەیڕەو دەکەن”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەمانە فێڵ و درۆیە، ئەوەی دڵنیایە پێشکەوتنی نەتەوەیەکە، نەتەوەی ئێران نەتەوەیەکی دواکەوتوو نییە، نەتەوەیەکی پلە یەک و نەتەوەیەکی بەتوانایە”.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران باسى لهوهشكرد “ئێمە یۆرانیۆم رادەست ناکەین”.
ع