مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى پرسى سه‌رۆك كۆمارى عیراق، بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حزبى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتیی و پارتى له باره‌ى پرسى سه‌رۆك كۆمارى عیراق و دانیشتنى ئه‌م هه‌فته‌ى په‌رله‌مانى عیراقه”.
وتیشى “پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق پشكى یه‌كێتی یه، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ین و به مافى خۆمانى ده‌زانین”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردوو شاندێكى باڵاى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه.
ع