مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکور بەفر بارینێکی کەم دەبێت، لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە، رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور بەفرێکی کەم دەبارێت وە کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”؛
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی
ب ح