هۆکاری دواکەوتنی بودجەی 2027 ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە هۆکارى دواکەوتنى دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى 2027، ئاشکرایکرد هێشتا گفتوگۆکان لەسەر یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە.

ئەحمەد مەساری، جێگری سەرۆکی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “تاوەکو ئێستا رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجە ئاڕاستەی لیژنەکەیان نەکراوە، ئەوەش بەهۆی پەسەند نەکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دواکەوتنی ناردنی یاساکە بۆ پەرلەمان، بەهۆی دەستکاریکردن و پۆلێنکردنەوەی تەرخانکراوە داراییەکانە بۆ وەزارەتە نوێیەکان، بە تایبەت وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەوار و چەند وەزارەتێکى تر”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بودجەی 2027ی عیراق بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، نزیکەی 217 تریلیۆن دینارە، بە کورتهێنانی پێشبینیکراو کە دەگاتە 50 تریلیۆن دینار، کە نرخ هەر بەرمیلێک نەوت بە 58 دۆلار هەژمار کراوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان