ئیسماعیل بەقایی: ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاگربەست پێشێل دەکەن

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد بەردەوامی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا بەندە بە نە سەپاندنی مەرجی تاکلایەنەی نوێ، هۆكاری درێژبوونەوەی پرۆسەکەش هەڵوێستە دژبەیەکەکانی واشنتۆنە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاگربەست پێشێل دەکەن و تاران لە هیچ هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی ناوچەکە پاشەکشە ناکات، ئاگربەست لە لوبنان بەشێکی دانەبڕاوە لە راگرتنی جەنگ لە ناوچەکە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ دانووستانێک سەبارەت بە وردەکارییەکانی دۆسییەی ئەتۆمی نەکراوە سەرنجیان لەسەر کۆتایی هێنانە بە جەنگ نەک پرسی ئەتۆمی، تاران خۆی بە پابەند دەزانێت هەنگاوی کردەیی بنێت ئەگەر پێشێلکارییەکانی ئاگربەست و هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی بەردەوام بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوای مافەکانی خەڵکی ئێران دەکەن کە بە ناڕەوا لێیان زەوتكراوە، بە تایبەت پارە بلۆككراوەكانی دەرەوەی وڵات، بە مافی خۆیانی دەزانن لە گەرووی هورمز رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ زامنكردنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانیان کە لەئێستادا زۆرێك لە کەشتییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانیاندا تێدەپەڕن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان