مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هیچ پلانێکیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا نییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستپیکردنەوەی دانووستانەکان دەکەن تەنها لێکدانەوەی میدیایین.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “دوای رازیبوونی ئەمەریکا بە مەرجەکانیان، بڕیار دەدەین کە ئایا دانووستانەکان بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر نامەکەی جەی دی ڤانس، ئاماجی واشنتۆن بێت لە قوڵکردنەوەی نانەوەی ناکۆکییەکان بێت، هەڵەیەکی نوێ دەبێت کە دەخرێتە سەر هەڵەکانی پشووی ئەمەریکا”.
ئەوەشی خستەڕوو “نێوەندگیەرە قەتەری و پاکستانییەکان لە راوێژەکانیان لەسەر مەرجەکانی ئێران بەردەوامن و پێشنیارگەلێکیان سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی پێشکەشکردووە کە لە قۆناغی دووەمدا تاوتوێی دەکەن”.
ب ح