ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە راپۆرتەکان بکرێنە یاسا

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد سەرەڕای کەموکوڕییەکان، ئەو پێشنیارانە بۆ دیموکراسی بوون کە لە راپۆرتی هاوبەشدا هاتووە گرنگن و پێویستە دەستبەجێ ببنە یاسا.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند “بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەنگاوەکانی پەکەکە ببووە هۆی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە، وەک بەڕێز ئۆجالان دەڵێت قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە “.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مافی خوێندنی کوردی مافێکی سرووشتییە، رەخنە لەوەش دەگرن کە لە راپۆرتەکەدا وەک مافی زمانی دایک پێناسە نەکراوە، ئەوان وەک دەمپارتی داوا لە هەمووان دەکەن پەیڕەوی راپۆرتەکە بن”.

ئەوەشی خستەڕوو “زمانی ملیۆنان کەس کوردییە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەنراوە بۆ ئەوەی زمانی کوردی بە فەرمی بکرێت، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان تاوەکو زمانی کوردی ببێتە زمانێکی ئازاد”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان