لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی کەشتیوانێکی سەرکەوتووە

مەودا میدیا-

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد سەرکردە سیاسییەکان و کەشتیوانەکان لە زۆربەی کاتدا هاوشێوەن، چۆن دەیان سەرکردە لە گۆڕەپانی سیاسیدا هەیە بەوشێوەیە دەیان کەشتیش لە دەریاکاندا بوونیان هەیە.

لەتیف نێروەیی، ندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند “توانا، ئیرادە، خۆڕاگریی و لێهاتوویی سەرکردەی سیاسیی و کەشتیوانی سەرکەوتوو لە کاتی زریان و دۆخی جەنگ و ئاڵۆزییەکاندا دەردەکەوێت و سەرکردە و کەشتیوانی راستەقینە دەردەکەون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رێگەی پەیامێکەوە سەلماندی سەرکردەیەکی خەمخۆر و راستەقینەیە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رێبازی سەرۆک مام جەلال پیادە دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان