مهودا میدیا-
ئیسحاق دار، وهزیری دهرهوهی پاکستان له چه ند رۆژی رابردوودا هه ڵگرتنی کۆت و بەنده ئهمنییهكانی له ئیسلام ئابادی پایتهختی راگهیاند، دوابه دوای کۆتایی هاتنی
رێککهوتنهکانی پهیوهندیدار به دوایین خولی دانوستانه کانی نێوان ئێران و ئهمهریکا.
له بهیاننامهیهكى وهزیرى دهرهوهى پاكستان هاتووه “ئەمڕۆ سنووردارکردنی هاتوچۆ لە دەوروبەری هۆتێل سێرینا و ناوچەی سوور لە ئیسلام ئاباد هەڵگیراوە، سوپاسێکی دڵسۆزانەم ئاراستەی خەڵکی پاکستان و بەتایبەت دانیشتوانی ئیسلام ئاباد و رەوالپندی دەکەم، بۆ سەبر و هاوکارییەکانیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم هاوکارییە توانی دەسەڵاتداران بتوانێت سەلامەتیی میوانەکان مسۆگەر بکات و بەردەوام بێت لە هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا، جەختی لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بەو ئامانجانە کردەوە”.
باس لهوهشكراوه “حکومەتی پاکستان هێشتا پێویستی بە پشتیوانی و دوعای هاوڵاتییانی هەیە لەکاتێکدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پەیوەست بە دانوستانەکانی ناوچەکە بەردەوامن”.
هاوکات عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە دوای بەجێهێشتنی لە پایتەختی پاکستان، گەڕایەوە بۆ ئیسلام ئاباد، ئەمەش نادڵنیایی لە چارەنووسی خولی دووەمی دانوستانەکان دروستکرد کە پێشبینی دەکرێت بەڕێوە بچێت.
میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانکردەوە، عیراقچی پێش ئەوەی بەرەو مۆسکۆ بڕوات بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی روسیا، گەڕاوەتەوە بۆ ئیسلام ئاباد، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پەیوەست بە قەیرانەکە، ناوبراو پێشتریش سەردانی عومانی کردبوو کە لە خولەکانی پێشووتری دانوستانەکاندا رۆڵی نێوەندگیریی گێڕاوە.
دوو بەرپرسی پاکستانی کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، دیارییان نەکردووە کەی شاندەکەی ئەمهریکا دەگەڕێنەوە ناوچەکە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکان، کە سەرەتای ئەم مانگە بەڕێوەچوو.