مه‌ودا میدیا-
حکومەتی عیراق گومرگی سەر هێلکە، مریشک، گۆشتی زیندوو و دەرمانی هاوردەکراوی لابرد، تا کۆتایی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق، کە لەلایەن دەستەی گشتیی گومرگەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرجەم رەسوماتە گومرگییەکانی سەر ئەو پێداویستییە سەرەکییانە هەڵگیراون و بڕیارەکە تاوەکو 31ی 12ی 2026 کاری پێ دەکرێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئامانجى ئه‌وه‌یه ئه‌و پێویستییه سه‌ره‌كییانه له ناوخۆى عیراق به نرخى كه‌متر بگاته ده‌ستى هاوڵاتییان و قورسایی دروست نه‌كات.
پامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگى عیراق رایگەیاند “رێکارە پێویستەکان لە سەرجەم ناوەندە گومرگییەکان گیراونەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاسانکاریی لە هاتنەناوەوەی کاڵاکاندا، بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخ لە بازاڕە خۆجێییەکان و زیادکردنی بڕی بەرهەمی خۆراکی و دەرمان و سووککردنی باری دارایی هاووڵاتییان”.
پێشتر نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند “لابردنى گومرگى سه‌ر ئه‌و خۆراك و پێویستییانه هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه”.
ع