مهودا میدیا-
ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێشنیاری وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی دوو رۆژدا لەسەر مێز ماوەتەوە.
ئهو قسانهى بهقایی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە وەڵامدانەوەی ئەمهریکا بۆ داخوازییەکانی ئێران لەوانەیە ببێتە هۆی پێشکەوتنی ئەرێنی لە ناوچەکەدا.
باسى لهوهشكرد “ئەگەر ئەمهریکا وەڵامی داخوازییەکانی ئێران بداتەوە، لە ماوەی دوو رۆژدا ناوچەکە شاهیدی پێشهاتە ئەرێنییەکان دەبێت، ئاسایشیش بۆ گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەمە داواکارییەکی ناعەقڵانی نین، بەڵکو داواکارین کە ئەگەر وازی لێبهێنرێن، هەم بەرژەوەندییەکانمان و هەم ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە”.
ع