مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، سوپاى پاسدارانى ئێران له گه‌رووى هورمز كه‌شتییه‌كیان ته‌قانده‌وه چونكه له رێڕه‌وه‌كه لاى دابوو.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیای ئێرانى “سوپاى وڵاته‌كه كه‌شتییه‌كی نه‌وته‌ڵگری سه‌رپێچیكار، له‌و رێڕه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌رچوو كه ئێران دیاری كردووه، به‌هۆیه‌وه به‌ر مینێكی ده‌ریایی كه‌وت و ته‌قییه‌وه”.
پێشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار هۆشداریی دابوو ئەگەر کەشتییەکان لە رێڕەوی دیاریكراوى ئێران لابدەن، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی خۆیانه.
سێ هه‌فته‌یه گرژییه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له گه‌رووى هورمز ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ئێران گه‌رووه‌كه‌ى داخستووه و به مه‌رج رێگا به كه‌شتییه‌كان ده‌دات تێپه‌ڕن.
ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌شتییه‌كانى ئێران كه له گه‌رووه‌كه تێده‌په‌ڕن و چه‌ندین جاریش هێرشكراوه سه‌ر ئێران.
ع