مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد بارانبارین لەسەر ناوچەکان بەردەوامی دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکان بەردەوامی دەبێت ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین هەورە بروسکە و لە ناوچە سنوورییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ بە گشتیی لە هەرێم تا رادەیەک کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێك کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، له سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە لە کاتی جیاواز بەڵام ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحییەکانی ناوچە شاخاویییەکان هەندێك کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
ب ح