یەك ئۆنسە زێڕ نزیكەی 150 دۆلار بەرزبووەوە

مەودا میدیا-
زێڕ بەرزبوونەوەیەكی لەناكاوی تۆمار كرد تەنها لە ماوەی یەك رۆژدا هەر ئۆنسەیەك نزیكەی نزیكەی 150 دۆلار بەرزبووەوە.

رۆژی پێنج شەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ 4,350 دۆلار بوو، بەڵام رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان نرخەكە بەرزبووەوە بۆ 4,496 دۆلار و تا رۆژی دووشەممەش لەو نرخەدا دەمێنێتەوە.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” هۆكاری ئەو بەرزبوونەوە لەناكاوەی نرخی زێڕ بۆ ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە كە شەوی پێنجشەممە رایگەیاند”مۆڵەتەكەیان بۆ ماوەی 10 رۆژی تر بۆ ئێران درێژكردووەتەوە”.

وتیشی”ئێستا هەرچەندە نرخی نەوت هێشتا بەرزە، بەڵام ئەگەرەكانی كرانەوەی گەرووی هورمز و دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی رێكەوتنی ئەمەریكا و ئێران یاخود بەزۆركردنەوەی لەلایەن ئەمەریكاوە زیاتربووە، ئەوەش وایكردووە نرخی ئەو كانزایە روو لە بەرزبوونەوە بكات”.

باسی لەوەشكرد” ئەگەر شەڕی ئەمەریكا و ئێران كۆتاییبێت و هاتوچۆكردن لە گەرووی هورمز ئاسایی ببێتەوە، ئەوا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی مێژووی تۆمار دەكات”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان