مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌پێى خشته‌ى مووچه‌ى مانگى چوار، مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك له رێگه‌ى ئه‌ى تى ئێمه‌كانه‌وه دابه‌شده‌كرێت و گرفتیش بۆ دابه‌شكردنى مووچه دروستبووه.
زانا سه‌عید، مامۆستا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌ناو شارى سلێمانى سه‌ردانى چه‌ند ئه‌ى تى ئێمێكمان كردوو بۆ وه‌رگرتنى مووچه به‌ڵام پاره‌ى تیا نه‌بووه و دوو له ئه‌ى تى ئێمه‌كانیش كێشه‌یان هه‌بوو”.
وتیشى “هه‌موو مانگێك سه‌ره‌ڕاى دواكه‌وتنى مووچه دوو هه‌فته‌یه، گرفتى مووچه‌خۆرانیش ئه‌وه‌یه ئه‌ى تى ئێمه‌كان به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت یان پاره‌ى تێدا نییه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌كێك له كێشه‌كانى تر ئه‌وه‌یه ژماره‌ى ئه‌ى تى ئێم زۆر كه‌مه‌و فه‌رمانبه‌رانیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى مووچه‌یان دواكه‌وتووه و هه‌ر یه‌كه پێویستى به پاره‌یه، هه‌مووى ده‌چنه به‌رده‌م ئه‌ى تى ئێم و گرفت دروست ده‌بێت”.
ع