ئامانج رەحیم: کێشەکان بە ئاڕاستەی چارەسەربوون دەچن

مەودا میدیا-

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کێشەکانی مووچە و نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەرەوە چارەسەرکردن دەچن، هەوڵدەدەن مووچە چیتر نەبێتە هەواڵی میدیاکان.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند “دوای رێککەوتنی سێلایەنە، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ نزیکەی 220 بۆ 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەرهەمهێنان بۆ ئاستی پێشتری خۆیان بگەڕێنەوە ، ئەمەش بە لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتیی بۆ عیراق”.

ئەوەشی خستەڕوو “حکومەتی عیراق بەڵێنیداوە پارێزگاری لە دامەزراوەکانی نەوت و وزەی هەرێم بکات، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا قەرەبووی زیانەکانی ئەو دامەزراوانە بکاتەوە”.

باسی لەوەشکرد”هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەسەر پرسەکانی (دۆسیەی نەوت، وردبینی دارایی و داهاتە نانەوتییەکان) گفتوگۆ دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان