وەزیری نەوتی عیراق پلانێکی وەزارەتەکەی ئاشکراکرد

مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرایکرد وەزارەتەکەیان پلانێکی نوێی هەیە بۆ کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر و فراوانکردنی تواناکانی کۆمپانیای نیشتمانیی وڵاتەکە لە بواری گواستنەوەی نەوت.

باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند “هەوڵدەدەن بودجەی پێویست بۆ کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر بۆ کۆمپانیای کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی وڵاتەکەیان دابین بکەن، ئەوەش هۆکارێک دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمپانیاکە و بەهێزکردنی تواناکانی بۆ گواستنەوەی نەوت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خاوەندارێتیکردنی کەشتیی نەوتهەڵگری نوێ، پاڵپشتییەکی گەورەی پرۆسەکانی هەناردەکردنی نەوت دەکات و دەبێتەهۆی بەدەستهێنانی قازانجی ئابووریی و زیادبوونی داهاتەکان بۆ وڵات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان