تا ساڵى 2035 ئیسلام ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین ئاینی جیهان

مه‌ودا میدیا-

بەپێی توێژینەوەیه‌كى سه‌نته‌رى پیوى ئه‌مه‌ریكى، كه‌ دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و بارەگاکەی لە واشنتۆنه‌ ده‌ڵێت، تا ساڵی 2035 ژمارەی موسڵمانان دەگاتە نزیکەی 2.57 ملیار کەس بەرامبەر 2.52 ملیار مەسیحی.

به‌پێى سنته‌ره‌كه‌، کۆتایی بە پێشەنگیی چەندین سەدەی مەسیحییەت دێت، ئەگەر ئاراستەکانی ئێستا بەردەوام بن، تا ساڵی 2070 ژمارەی موسڵمانان دەگاتە نزیکەی 3.6 ملیار کەس (37%ـی دانیشتووانی جیهان، بە بەراورد بە 26% لە ساڵی 2020ـدا) و مەسیحییەکانیش دەگەنە 3 ملیار کەس و بە رێژەی 29% لە پلەی دووەمدا دەمێننەوە.
 
توێژینەوەکە گەشەی سروشتیی دانیشتووان و زۆریی لەدایکبوون بە بەراورد بە مردن، وەک هۆکاری سەرەکیی ئەم گۆڕانکارییە دادەنێت، لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2025، تێکڕای وەچەخستنەوە بۆ هەر ژنێکی موسڵمان 3.1 منداڵ و بۆ هەر ژنێکی مەسیحی 2.5 منداڵە، لە کاتێکدا بۆ ئایینەکانی دیکە پێکەوە 1.6 منداڵە، ئەمەش لە خوار ئاستی جێگرەوەی دانیشتووانەوەیە کە 2.1 منداڵە بۆ پاراستنی قەبارەی دانیشتووان.

باس له‌وه‌شكراوه‌، مەسیحییەت بەهۆی گۆڕینی ئایینەوە 105ملیۆن شوێنکەوتوو لە دەست دەدات بەرانبەر 8 ملیۆن بۆ ئیسلام، هه‌روه‌ها کۆماری کۆنگۆی دیموکرات پێش ئەمەریکا دەکەوێتەوە و دەبێتە خاوەنی زۆرترین ژمارەی مەسیحی لە جیهاندا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان