حکومەتی هەرێم 11 گەنجی تر لە لیبیا دەگەڕێنێتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد دوای ئەوەی کە هەواڵی بێسەروشوێن بوونی کۆمەڵێك گەنج لە وڵاتی لیبیا بەدەستگەیشتووە، راستەوخۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە راسپێردران، بەپەلە رێککاری پێویست بگرنەبەر بۆ دۆزینەوە و رزگارکردن و هێنانەوەیان، لەئێستاشدا تەواوی مامەڵەکانی تایبەت بە هەر 11 گەنجەکە تەواوبووە لە چەند رۆژی داهاتوو دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “هەموو هەوڵ و توانایەکیان بۆ دۆزینەوە و سۆراخی (10) هاونیشتیمانی تری راپەرین چرکردووەتەوە کە ماوەیەکە بێ سەروشوێنن و بەهەماهەنگی لەگەل باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا و لەرێگەی نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەران و بەدواداچوون بەردەوامە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەخت لەسەر پێویستی و گرنگی خۆپارێزی گەنجان و خانەوادەکانیان دەکەنەوە لە گرتنەبەری رێگەی کۆچی نایاسایی و نائاسایی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، ئەم جۆرە کۆچە نەک هەر مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی پێشێلکاری یاسایی وڵاتانی تر و لێپرسینەوەی تووندی یاسایی بەدوادا دێت، هاوشێوەی ئەو بارودۆخە سەختەی رووبەرووی ئەم گەنجانە بووەوە، کە هەندێکیان بۆ ماوەی هەشت مانگ لە بەندینخانەکاندا بوون و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی رووبەڕووی مەترسییەکانی مردن بوونەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان