دابەشنەکردنی ئاو درێژە دەکێشێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی قەزای شارەزوور ئاشکرایکرد بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارین و هاتنی لافاوی بەردەوام تائێستا نەتوانراوە بۆرییەکە چارەسەر بکرێت.

رەمەزان عارف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی قەزای شارەزوور رایگەیاند “چاککردنەوەی شکاویی لەسەر بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاو لەناو چەمی( قەرەگۆل ) پێویستی بە زیاتر لە پێنج رۆژ کارکردنی بەردەوام هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەوەی لە توانای فەرمانگەکەیان بووبێت هەموو کارێکان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو چارەسەرکردنی تەواوەتی شکاویی بۆرییە و گەڕاندنەوەی ئاو بۆ هاوبەشەکانیان لەسنووری قەزای شارەزوور”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان