مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە کوشتنی منداڵێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئێرانەوە لە پارێزگای سنە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد هێزە چەکدارەکان دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەی ئەحسەن حەسەنی کردووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند “منداڵێکی کورد بە ناوی سام حەسەنی، تەمەنی 15 ساڵ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بە ناوی ئەحسەن حەسەنی، بە سەختی بریندار بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت، هێزە سنوورییەکانی ئێران لە گوندی دەرەکێی سەربە شاری سەوڵاوا، دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەی حەسەنی کردووە و منداڵەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە”.
ب ح