ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکای بۆ سەر وڵاتەکەی لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند “لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکادا 18 کەس گیانیانلەدەستداوە و 142 کەسی تریش بریندار بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە کۆی 142 برینداری هێرشەکان 61 کەسیان ژن و 44 کەسی تر کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە، هەروەها لە کۆی 18 کوژراوەکە دوو ژن و یەک منداڵ هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان