داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد كۆی گشتیی داهاتی نه‌وت بۆ مانگی رابردوو شه‌ش ملیار و 814 ملیۆن و 585 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە پێنج ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیل بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆی گشتیی هەناردەی نەوت بۆ مانگی شوبات (2) گەیشتووه‌ته‌ 99 ملیۆن و 872 هه‌زار و 220 به‌رمیل نه‌وت، داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و 814 ملیۆن و 585 هه‌زار دۆلار بووه‌”.

ئەوەشی خستەڕوو “کۆی قەبارەی نەوتی خاو کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور لە ماوەی مانگی شوباتدا هەناردە کراوە، 93 ملیۆن و 349 هەزار و 480 بەرمیل بووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان