مه‌ودا میدیا-
ماڵپه‌ڕى ئه‌کسیۆسى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا و عومانى له‌سه‌ر گه‌رووى هورمز بڵاوكرده‌وه و به رێككه‌وتنێكى كاتى باسیده‌كات.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی وڵاته‌كه‌ى بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران، ئەمه‌ریکا و عومان نزیكن له رێککەوتنێکی کاتی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز. ئەمه‌ریکا بەنیازە ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتنەکە رابگەیەنێت.
هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپه‌ڕى ئەکسیۆس باسیان له‌وه‌كردووه، رێککەوتنەکە بریتی دەبێت لە دامەزراندنی میکانیزمێکی کاتی لە نێوان ئێران و عومان لە گەرووی هورمز بۆ ماوەی 60 رۆژ کە دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە، هەموو ئەو کەشتیانەی کە لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەچنە ناو کەنداوی فارسەوە، دەبێ رێگای باکوور بگرنە بەر و بە ئاوەکانی ئێران‌دا تێپەڕن.
هەروەها ئەو کەشتیانەی کە لە گەرووی هورمز بەرەو دەریای عەرەبی بەجێدەهێڵن، بە رێڕەوی باشوور و بە ئاوەکانی عوماندا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران تێدەپەڕن.
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە، لەم ماوەی 60 ڕۆژەدا هیچ باجێک بۆ ئەو کەشتییانە وەرناگیرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
رۆژى رابردوو كه‌ناڵى 12ى ئیسرائیل له زارى به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و راوێژكاره‌كانى به‌نیازى رێككه‌وتنن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به هه‌ر نرخێك بێت.
ع