مه‌ودا میدیا-
پۆلیسى گه‌رمیان ئامارێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، له ماوه‌ى نۆ مانگى ئه‌مساڵ به‌هۆى ماتۆڕه‌وه 11 كه‌س گیانیله‌ده‌ستداوه.
له ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان هاتووه “له ماوه‌ى نۆ مانگى ئه‌مساڵ 204 رووداوى ماتۆڕ سكێل له سنوره‌كه روویداوه، به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س گیانیله‌ده‌ستداوه”.
باس له‌وه‌شكراوه “بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە رێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانەوە، بەردەوام هۆشداریی دەدەینە شۆفێرانی ماتۆڕسکیل بۆ پابەندبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی خۆیان و سەلامەتیی هاوڵاتییان”.
هه‌روه‌ها “لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ و بە مەترسیدانانی گیانی خۆیان و هاوڵاتییان، ئەو کەسانە تووشی سزای یاسایی دەبن”.
ع