كارەكانی یەكێتیی ژنانی كوردستان راگیرا

مەودا میدیا-

بەپێی گشتاندنێك کە لەلایەن مەكتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە بە ژمارە (17) لە 2026/2/4وە دەرچووە بڕیاردراوە بە راگرتنی كارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان.

هەر بەپێی بڕیارەکەی مەكتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال (لاڤە حیكمەت) بە سەرپەرشتیاری یەكێتی ژنانی كوردستان بەمەبەستی رێكخستنەوەو كاروبارەكانی رێکخراوەکە راسپێردراوە.

یەکێتیی ژنانی کوردستان لە ساڵی 1989 لە شاخ دامەزرا وەک رێکخراوێکی ئازاد گرنگی بە رۆڵی ژنان بدات بۆ هێنانە پێشەوەیان لە گشت بوارەکانی تێکۆشان و خەبات، هاوشانی پێشمەرگە و رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان