وەزارەتی پەروەردەی عیراق جارێكیتر دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، بۆ دەستخستنی كات بۆ كۆتایی هێنان بە ئامادەكارییەكان، دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دواخراوە بۆ11ـی تشرینی یەكەم.

بەپێی راگەیەنراوەكە” عەبدولكەریم ئەلجبوری، وەزیری پەروەردەی عیراق بڕیاریداوە كە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دوابخرێت بۆ رۆژی یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم لەبری 20ی ئەیلول، بۆ ئەوەی كات هەبێت بۆ تەواوكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بۆ پۆلە ناكۆتاكان و ئامادەكردنی قوتابخانەكان بۆ ساڵی نوێ”.

باسی لەوەش كردووە “لە بڕیارەكەدا بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەم ماوەیەدا لەبەرچاو گیراوە و دڵنیای دەدات لەوەی كە هەموو مەرجەكانی پەیوەست بە خوێندنگا و تەكنیكی و كارگێڕی جێبەجێ دەكرێن پێش ئەوەی خوێندكاران لە سەرانسەری عیراق دەست بە وانەكانیان بكەنەوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە 20ـی ئەیلول وەك یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دیاریكراوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان