بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی وەبەرهێنان دوورخرایەوە

مەودا میدیا-

پرۆسەی دەستگیرکردن و دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسانەی لە گەندەڵی تێوەگلاون لە عیراق بەردەوامە و ئەمڕۆش بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی وەبەرهێنان لە کارەکەی دوورخرایەوە.

مازن غەریب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، (حەیدەر مەکی)، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی وەبەرهێنانی عیراق لە کارەکەی دوورخرایەوە و دۆسییەکەشی بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی دەستەی دەستپاکی کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاربوو ئەمڕۆ ( حەیدەر مەکی ) لەدانیشتنی پەرلەمان ئامادەبێت بۆ لێپرسینەوە بەڵام ناوبراو پۆزشی هێناوەتەوە بۆ ئامادە نەبوون و گومانیش دەکرێت ناوبراو هەڵهاتتبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان