مەودا میدیا-
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە ئێران نیگەرانە و هەڕەشەی تۆڵەسەندەوە دەكات.
زیلینسكی رایگەیاند” دەبێت هەژموونی ئێران و دەسەڵاتەكەی بوەستێنرێت و چیتر دەسەلاتی لە دەرەوەی وڵاتەی خۆی نەمینێت”.
وتیشی” وڵاتەكەی لە دژی ئێران فڕۆكەیەكی زۆر بەرهەم دەهێنێت و بەدوای ئەوەدا دەگەڕێین كە رۆژێك تۆڵە لەو وڵاتە بكەینەوە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئۆكرانیا و رووسیاوە لە ساڵی 2022دا، ئێران ژمارەیەكی زۆری درۆنی رەوانەی رووسیا كردووە دژی ئۆكرانیا بەتایبەتی درۆنی موهاجیر6 و شاهید 129 و شاهید 191، هەر ئەوەش ئۆكرانیان بە تەواوی توڕەكردووە و دەیانەوێت رۆژێك تۆڵەی ئەوە لە ئێران بكەنەوە.
ئ پ