مهودا میدیا-
دوا بە دوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە له توركیا، وردەکاریی پڕۆسەی دادوەری پێشبینیکراو بۆ نزیکەی 3800 ئەندامی پارتی کرێکاران “پهكهكه” کە لە 18 کەمپدا جێگیر بوون، بڵاوکرایەوە.
بەپێی قۆناغی دادوەری بە سێ گرووپ پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو کەسانە دەکرێت کە چەکداری پەکەکە بوون و دهستگیركراون و له توركیان، هەروەها پرۆسەیەکی جیا بۆ ئەو ئەندامە داواکراوانە پلانی بۆ دانراوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “نافس”، بەمەبەستی رێگریکردن لە قەرەباڵغی دۆسیەکان لە سیستمی دادوەریدا، رێوشوێنەکان بە سێ گرووپ بەپێی دۆخی هەر دۆسیەیەک بەڕێوەدەچن.
پێداچوونەوە بە سزای کۆتایی لە دادگاکانی لەسێدارەدان
گرووپی یەکەم دۆسیەی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سزاکانیان یەکلایی بووەتەوە و دیاری کراوە کە بەشداری هێرشی چەکدارییان نەکردووە.
گرووپی دووەمیش ئەو زیندانییانە لەخۆدەگرن کە تا ئێستا دادگاییکردنیان بەردەوامە، دۆسیەی ئەو کەسانە لە دادگاکانی باڵای تاوانەکانی پلە یەکدا پشکنینیان بۆ دەکرێت و بەپێی بڕگەکانی یاسا نوێیەکە بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
گرووپی سێیەم دۆسیەی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سزاکانیان لە ژێر تانەدان یان لە دادگای باڵادایە، ئەم کەیسانە دەبێت لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدارەوە بەپێی یاسای چوارچێوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێتەوە.
رێکاری جیا بۆ ئەندامانی داواکراو
رێکارێکی جیاواز بۆ ئەو ئەندامانەی پەکەکە پێشبینی دەکرێت کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و لە پێکهاتەی شاخن یان لە رێکخراوە ئەوروپییەکانی ئەم رێکخراوەدا ئامادەن.
پێشبینی دەکرێت دادگا بڕیار لەسەر ئازادکردنیان بدات بە پشتبەستن بە یاسای چوارچێوە داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بکرێت.
ع