مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى ئاشكرای ده‌كات، هۆكارى گرانبوونى نرخى دۆلار، بۆ زۆر خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه له لایه‌ن كۆمپانیاكان و بازرگانانى به‌نزین.
بیلال ره‌ئوف، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند “ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ى كه خواست له‌سه‌ر دۆلار هه‌یه، وایكردووه نرخه‌كه‌ى گرانبێت، دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبوو”.
وتیشى “لە کۆتایی هەفتەی پێشوو هەروەها لە شەممەوە تا ئەمڕۆ دووشه‌ممه، ئەو خواستەی لەسەر دۆلار دروستبووە لەسلێمانی و هەولێر، لە لایەن چەند بازرگانێکی بەنزین و سوتەمەنيیەوەیە”.
باسى له‌وه‌شكرد “بۆ کڕینی بەنزین و سوتەمەنیی لەدەرەوەو کڕینی نەوتی خاو لە ناوخۆ، خواست لەسەر دۆلار زیادیکردوە و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌وه، لەبەردەوامی قەیرانی بەنزین خواست لەسەر دۆلار بەردەوام دەبێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بەپێی رێکارەکانی حکومەتی عیراق، دۆلاری فەرمیی بۆ کەرتی تایبەت بۆ هاوردەی بەنزین تەرخان ناکرێت”.
ع