مهودا میدیا-
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ئامانجی سەرەکی دوژمنانی تێكدانى یەکگرتوویی خەڵکى ئێرانه و دهشڵێت، ئەو یەکگرتووییەى ئێران سهد هێندهى پیلانهكانه.
شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران رایگهیاند “هێزی وڵات، سیستەم و هێزە چەکدارەکان لە گرەوی خەڵکە و ئەمڕۆ مووشەکی سەرەکیی ئێمە بەشداریی پڕ رەنگی گەلە”.
وتیشى “ئێران هیچکات لە درێژەی مێژوودا دەستدرێژیی نەکردووەتە سەر وڵاتێک، بەڵام بەردەوام لە ئەوپەڕی ستەملێکراویدا هێرشی کراوەتە سەر و خەڵکی ئێران هەمیشە بەرگریی لە ستەملێکراوان کردوه”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەگەر کەسێک تۆوی دووبەرەکێ لە نێوان شیعە و سوننە بکێڵێت، نە شیعەیە و نە سوننه، ئەوە خواستی دوژمنانە کە بەدوای دروستکردنی درز لە نێو گەلی ئێرانن”.
ع