مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به هه‌رزانكردنى نرخى سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین له هه‌ولێر، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له‌و نرخه جێگیرنه‌كرا، بگره نرخه‌كه زیاتر به‌رزبووه‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى رابردوو بڕیاریدا نرخى به‌نزینى نۆرماڵى حكومى 750 دینار و بازرگانیی 850 دینار بێت، هه‌روه‌ها نرخى به‌نزینى موحه‌سه‌ن 1000 دینار و سوپه‌ریش 1200 دیناربێت.
حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانى ئه‌و نرخه كۆنترۆڵ بكات و به‌هۆى كه‌مى به‌نزین له شاره‌كه، نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین به‌رزبوونه‌وه و ده‌ستیش ناكه‌وێت و له ده‌ریشه‌وه یه‌ك ده‌به‌ى 17 لیترى به 50 هه‌زار دیناره.
سه‌ردار ره‌حمان، شۆفێر له هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له هه‌ولێر نرخى یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ بۆ 1250 دینار گرانبووه، به‌نزینى سوپه‌ریش به 1850 دیناره‌و موحه‌سه‌نیش بووه به 1650 دینار”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئیشوكارى شۆفێرانى هه‌ولێر بووه به‌وه‌ى شه‌و تا ئێواره به‌دواى به‌نزین رابكه‌ن و ده‌ستیشیان نه‌كه‌وێت و له ده‌ریشه‌وه به نرخێكى خه‌یاڵییه”.
ع