مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان، بڕیاری كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دراوە و چەند دەروازەیەكیش كراوەتەوە.
یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” بڕیاردراوە بە كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران و لە دوو رۆژی رابردووشدا هەریەك لە دەروازەكانی شوشمێ لە تەوێڵە و سەیرانبەن كراونەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پێشبینی دەكەن لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هەریەك لە دەروازەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانیش بكرێنەوە و بە كردنەوەشیان جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە”.
باسی لەوەشكردووە” لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا كە شەڕ لە نێوان ئەمەریكا و ئێران درووست بووە، تەنیا دەروازەی باشماخ بە كراوەیی مابووەوە، ئەو دەروازەیەش ئێستا رۆژانە زیاتر لە 500 بارهەڵگر لە باری ترانزێت و كاڵای ئێرانی لێوە دێتە ناو هەرێمی كوردستانەوە”.
ئ پ