سوود و زیانه‌كانى گیای گه‌زنه‌

مه‌ودا میدیا-

لەبەر ئەوەی گیای گەزنە گیایەکی دەرمانییە، زۆرجار وەک بەدیلێک لە بواری پزیشکیدا هەڵدەبژێردرێت و کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەڵام لە کاتی کۆکردنەوەی ئەو گیایەدا، پێویستە دەستەوانە بەکار بهێنرێت. چونکە ترشە کیمیاییەکانی نێو گەڵاکانی لە کاتی بەرکەوتندا دەردەچن و زیان بە پێست دەگەیەنن.

ئەم گیایە لەلایەن زۆرێک لە پسپۆڕانەوە سەرنج و گرینگیی پێ دراوە، هەروەها بۆ زۆر لایەنی تەندروستیی مرۆڤ پێشنیار دەکرێت.

گەزنە کە لە کاتی بەرکەوتنی پێست دەبێتە هۆی خوران، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستیی هەیە، ئەو گیایە زیاتر وەک چا بەکار دێت، بەڵام لە زۆر شوێن لە شۆربا و زەڵاتەشدا بەکار دێت.

سوودەکانی ئەم گیایە:

  • دەبێتە هۆی فڕێدانی ئەو ئۆکسیدانانەی کە لە جەستەدا کۆبوونەتەوە.
  • رێگریی لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات.
  • بۆ سەرئێشە باشە.
  • یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.
  • لەسەر رێکخستن و زیادکردنی سووڕی خوێن کاریگەرە.
  • بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە.
  • هەوکردنی بۆڕی میز چارەسەر دەکات.
  • ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدانیان هەیە، دەتوانن گەزنە بەکار بهێنن.
  • ئەم گیایە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی حەساسییەتیان هەیە، پێشنیار دەکرێت.
  • بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی “گواتر” بوون، سوودی هەیە.

زیانەکانی گیای گەزنە:

  • خوران
  • دڵ تێکەڵاتن
  • ڕشانەوە
  • سکچوون

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان