نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئیبراهیم فه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد”.

وتیشى “100 دۆلار بۆ 155 هه‌زار و 600 دینار به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ش به‌هۆى ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕ و بۆردوومانه‌كانى ئێران و ئیسرائیل”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بانكى ناوه‌ندیی عیراق 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێته‌ بانك و كۆمپانیاكان و گۆڕانكاریی له‌ نرخه‌كان نه‌كردووه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان