ئه‌میر حاته‌مى: یه‌ك مست ده‌كێشین به‌ ده‌مى ئه‌مریكادا

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشى ئێران رایگه‌یاند، به‌ بەشداریی و دابینکردنی پارە لە لایەن خەڵکەوە، ئەگەر هەر ئێرانییەک بتوانێت هێزێکی دەستدرێژکاری ئەمه‌ریکی بگرێت یان بیکوژێت، ئەوا پاداشتی 30 هەزار دۆلار لە خەڵکی ئێران وەردەگرێت.

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران وتى “سەرۆکی تاوانباری ئەمه‌ریکا دەڵێت دەمەوێت گەرووی هورمز بە بەشێک لە خاکی ئەمه‌ریکا بناسێنم”.

وتیشى “دواى بینینى كاردانه‌وه‌كان له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، تره‌مپ وتى گاڵته‌ ده‌كه‌م، ئەمە ئێرانە و پاسەوانی هەیە قاپوورەی لاقی دەستدرێژیکار دەشکێنین”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەمه‌ریکییەکان لە دوای جەنگی جیهانبی دووەم و کەنداوی فارس توانای زۆریان بۆ خۆیان بنیادنابوو، بەڵام لە شەڕەکانی ئەم دواییەدا، گورزی وێرانکەریان پێگەیشت، پێویستە هەمووان بزانن کە لە هیچ بارودۆخێکدا بنکە ئەمه‌ریکییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە دۆخی پێشوویان و ئێران هەرگیز رێگە نادات ناوەندەکانیان لە ناوچەکەماندا دامەزرێنن کە ئامانجیان هەڕەشەکردنە لە ئێران بێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دوژمنان دەبێ بزانن ئەگەر جارێکی تر گەمژەیی بکەنەوە، مشتە بەهێزەکانی ئێران لەسەر سەر و دەموچاویان دەنیشنەوە، هەرکەسێک دەستدرێژکارێکی ئەمه‌ریکی بکوژێت، دیارییەک بەرانبەر بە 30 هەزار دۆلار یان 5 ملیار تمەن وەردەگرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان